کەنەدا دامەزراوەیەکی بەناوی دکتۆر رزگار کردەوە


ژیان:
دکتۆر ڕزگار ڕەحیمی و هاوژینەکەی بە ناوی فەریدە غوڵامی کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە گیانیان لەدەستدا بەهۆی ئەوەی لە زانکۆی کەنەدا دەیخوێند دامەزراوەیەکی بەناوەوە کرایەوە.

دکتۆر ڕزگار ڕەحیمی تەمەن ٣٨ ساڵ لەدایکبووی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، خوێندکاری دکتۆرابوو لە بواری ئەلکترۆنی لە کەنەدا،  مامۆستای زانکۆی گرووپی تەکنۆلۆژیا و ئەندازیاری لە کالجی " Centennial" بوو. لە گەڵ هاوژینەکەی ئەندازیار فەریدە غوڵامی کە ئەوش یەکێکی تر بوو کە سەرنشینەکانی فرۆکەکە لەگەڵ منداڵە بچووکەکەیان لەورووداوە گیانیان لەدەستدا.

ئەو کە توانی بووی لە بواری کارەبا بەکالۆریۆسی بەدەست هێنابوو دیبلۆمی باڵاشی لە بواری (موخابەرات) هەبوو، لە ماوەی خوێندنی وتاری زانستی زۆری لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی ئەمریکا و ئەورووپا چاپ کرد و بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە دکتۆر ڕزگار بانگهێشتی زانکۆی تۆرێنتۆی کەنەدا دەکرێت و دەبێتە دانیشتووی ئەو وڵاتە.

فەریدەی غوڵامی هاوژینی رزگار ٣٨ ساڵ تەمەنی بوو و خەڵکی ئیسلام ئابادی کرماشان بوو. لە بواری ئەندازیاری داڕشتنی پیشەیی لە زانکۆی زانست و پیشەی تاران وەرگیراوە و پاش پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە گەڵ ڕزگار ڕەحیمی ماستەر لە بواری داڕشتنی پیشەیی لە شاری تۆرێنتۆ وەردەگیرێت و  لە ڕیزی خوێندکارە پلە بەرزەکانی ئەو زانکۆیە بوو، لەوێش لە بواری دیکۆری بیناسازی دەیخوێند.

زانکۆی کەنەدا بۆ رێزلێنان لە خزمەت و هەوڵەکانی ئەو گەنجە  کوردە لە لە بواری زانست، دامەزراوەیەکی بەناوی دامەزراوەی (دکتۆر ڕزگار) بە ئامانجی پاڵپشتی دارایی لە خوێندکارە تازە ئێرانییەکان کە لە کەنەدا خەریکی خوێندن دەبن کردووەتەوە.