محەمەد حەلبوسی رەتیدەکاتەوە کاربۆ دروستکردنی هەرێمی سونە بکات


ژیان:
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەودەنگۆیانەى رەتکردەوە کەسەرۆکایەتی کۆبونەوەی کردبێت بۆ دروستکردنى هەرێمێکى سوننى لە عێراق.

محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: پێشتر و ئێستاش بڕوامان بە یەكێتیی خاکى عێراق هەیە و كاری جدیشى بۆ دەکەین.

ناوبراو لەو بەیاننامەیەدا رەتیدەکاتەوە سەرۆکایەتی هیچ کۆبونەوەیەکی کردبێت بۆ دروستکردنی هەرێمی سوونە لە وڵاتدا و دەشڵێت "هیچ پێشنیازێك بۆ پێكهێنانی هەرێمەكان لەوڵات نییە".

ئەوە لە کاتێکدایە دوای دروستبوونی ئاڵۆزیەکانی عێراق باس لە دابەشکردنی عێراق دەکرێت بۆ سێ هەرێمی سونە و شیعە و کورد.