عەلاوی: ئەمریکا و ئێران نابێت عێراق بۆ ململانێکانیان بەکاربھێنن


 ژیان:

سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتیمانی رایدەگەیەنێت، دەبێت ئەمریکا و ئێران خاکی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێکانیان بەکار نەھێنن.

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتیمانی، لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاند: هەریەک لە ئەمەریکا و ئێران، خاکی عێراقییان بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان هەڵبژاردووە.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: دەبێت ئەو دوو وڵاتە خاکی عێراق نەکەنە گۆڕەپانی شەڕی نێوانیان، کە رووبەڕووی تیرۆر بووەتەوە و تا ئێستا لە ژێر بەندی شەشەمدایە.

سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتیمانی راشیگەیاند: دەبێت دەستەڵاتدارانی عێراق، سەرەتا بیر لە بەرژەوەندی وڵات و گەلەکەی بکەنەوە، دواتر سەلامەتی گەلانی ناوچەکە.