نەیمار لە بارەی رۆشتن لە پاریس بڕیار دەدات


ژیان:
نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمان، بڕیارێکی گرنگ لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە دەدات، دەیەوێت لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان بەردەوامبێت و کار بۆ بردنەوەی نازناو لەگەڵ یانەکە بکات.

تۆڕی هەواڵی ئی ئێس پی ئێن، لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای دەکات، گفتوگۆ لەنێوان لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان و ئەستێرە بەرازیلیەکە هەیە، بۆ ئەوەی گرێبەستی یاریزانەکە نوێبکرێتەوە، لەکاتێکدا هاوینی 2022 گرێبەستی نەیمار لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە کۆتاییدێت.

ئەو ئەستێرەیە نوێکردنەوە گرێبەستەکەی بەستووەتەوە بە ئەنجامەکانی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگدا، ئەو یاریزانە لە بەجێهێشتنی یانەکە پەشیمانە.