لە روداوێکی هاتوچۆدا ٤ کەس بونە قوربانی


ژیان:
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە قەزای شێخان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان بەدریک و قەزای شێخان لە رووداوێکی هاتوچۆدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدابوو، سەرجەم قوربانیانی رووداوەکە ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی دارەتووی سەر بە شارۆچکەی بەردەڕەشن.