بچوکترین پیاوی جیهان کۆچی دوایی کرد


پیاوێکی نیپاڵی پاشئەوەی ناوبانگی گەورەی وەکو "بچوکترین پیاوی جیهان"بەدەستهێنا، ئەمڕۆ لەتەمەنی ٢٧ ساڵیدا گیانی سپارد.

ژیان_سکای نیوز: خاجێندرا ماغار فارق، دوای ئەوەی توشی نەخۆشی سییەکان هاتووە، ڕۆژی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ گیانی سپارد.

برایەکی ماغاز فارف لەبارەی نەخۆشی براکەیەوە باسی ئەوەیکردووە، بەهۆی نەخۆشی سسیەکانەوە براکەی براوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە ئەمجار دڵی لەلێدان کەوت و گیانی سپارد.

درێژی ماغاز ٦٧ سانتیمەتر بوو، ساڵی ٢٠١٠  لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا نازناوی بچوکترین پیاوی جیهانی بەدەستهێناو ناوی لەکتێبی تایبەت بەڕێکۆردە جیهانیەکان "گینس" تۆمارکرا.