حزبەکەی داود ئۆغلۆ لە هەڵبژاردن بێبەش دەکرێت


ئەنجوومەنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا بە بیانووی ئەوەی مەرجی پێویستیان نییە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان 15حزبى سیاسى بێبەشدەکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، لە ناویاندا حزبە نوێیەکەى داود ئۆغلۆى تێدایە.

ژیان _ تورکیا: ڕۆژنامەى سەباحى تورکى بڵاویکردەوە، بە پێی دامەزراوەی هەڵبژاردنی تورکیا، پێویستە ئەو حزبانەی بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو دەکەن، کۆنگرە گشتییەکانیان شەش مانگ پێش کانوونى دووەمى 2020 ڕێکخستبێت و بنکە و بارەگاى لە نیوەى ناوچەکانى تورکیا لە 81 ناوچەدا هەبێت، بە پێی ئەو مەرجەی ئەنجوومەنەکەش، حزبە نوێیەكەی ئەحمەد دادو ئۆغڵۆ، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری توركیا ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکات، چونکە ئەو نزیکەی سێ مانگ دەبێت حزبەکەی دامەزراندووە.

ئەحمەد دادو ئۆغڵۆ، ماوەیەک پێش ئێستاجیابوونەوەی خۆی لە ئاکپارتی راگەیاند و حزبێکی نوێی دامەزراند و ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا گورزی کووشندە لە پارتەکەی ئەردۆغان دەدات.