نەرویج؛ ژنێك و دوو منداڵی داعشی وەرگرتەوە


شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی حكومەتی نەرویج، لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان ژنێك و دوو منداڵی وەرگرتەوە، ئەوەش دوای ناكۆكیەكی زۆر لە نێوان حكومەتی وڵاتەكە روویدا. 

ژیان- رۆژئاوای كوردستان: پێشتر گفتوگۆ لەبارەی رادەستكردنەوەی ئەو ژنە دوو منداڵەكەی بە شێوەیەك كرا بوو كە لە شاری هەولێر رادەستی نەرویج بكرێتەوە، بەڵام دوای چەند جارێك دواكەوتنی رادەستكردنەوەكە ئەمڕۆ لە شاری قامیشلۆ رادەستی حكومەتی نەرویج كرانەوە.

شاندەكەی حكومەتی نەرویج بە سەرپەرشتی ئەریك هوسم، لە بەرێوبەرایەتی پەیوندیەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری قامیشلو، پێشوازیان لێكرا گفتوگۆ لە بارەی وەرگرتنەوەی ژنێك و دوو منداڵەكەی ڕادەستی حكومەتی نەرویج كردەوە.

دوو رۆژ پێشتریش ژنێك و دوو منداڵیتر رادەستی حكومەتی ئەو وڵاتە كراونەتەوە لە شاری هەولێرەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەڵێت تا ئێستا  ١٧ ژن و ١١٧ منداڵی بیانی ڕادەستی وڵاتەكانیان كراوەتەوە.