بەرازێك جەستەی پیاوێكی بەتەمەن دەخوات


جوتیارێكی تەمەن 71 ساڵان دوای ئەوەی لە ناو حەوشەی ماڵەكەی خۆیدا جەڵدە لێی دەدات بەرازێك هێرشی دەكاتە سەر و هەموو جەستەكەی دەخوات. 

ژیان – هەمەرەنگ: ئەو جوتیارە ناوی كرزیستوف لە شاری ئۆسێك لە باشوری خۆرئاوای پۆڵەندا، پاشماوەی تەرمەكەی لەتەنیشت بیری حەوشەكەیەوە دۆزراوەتەوە و تەنها چەند پارچە جومگە و ئێسقانێكی لێ بەجێماوە. 

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك دیار نابێت درواسێكەیان پێی زانیوە و لایەنە بەرپرسەكانی ناوچەكەی لێ ئاگاداركردوەتەوە دوای لێكۆڵینەوە دادگای ناوچەكە رایگەیاندووە جەستەی جوتیارەكە بەتەواوی لەلایەن بەرازەكەوە خوراوە.

داواكاری گشتی ناوچەكە باسی ئەوەی كردووە ئەو جوتیارە حەزی لە خوردنەوەی كحولی بووە، پێدەچێت هەر بەوهۆیەوە ئەو رووداوە رویدابێت، بەرازەكانیش ماڵین بەهۆی نەبونی خواردنەكەیانەوە پێدەچێت جەستەكەیان خواردبێت.