كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی نێوان سلێمانی و دورگه‌ی كیش له‌ ئێران


هێڵی ئاسمانی نێوان شاری سلێمانی له‌ عێراق و دورگه‌ی كیش له‌ ئێران له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی هه‌ڵگری گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دورگه‌ی كیش، ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد. 

ژیان_ئێران: یه‌كه‌مین گه‌شتی ئاسمانی نێوان سلێمانی – كیش له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ به‌رواری 19 ی كانونی دووه‌می 2020 ی زایینی له‌ لایه‌ن كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ماهان ئه‌نجام درا. 103 گه‌شتیار له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه‌ له‌ لایه‌ن كارمه‌ندانی كاروباری گه‌شتیاری و به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی كیشه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا. 

ئه‌م ڕێڕه‌وی فڕینه‌ كه‌ به‌ ئامانجی ئاسانكاری بارودۆخی گه‌شته‌كان و پشتگیری له‌ پیشه‌سازی گه‌شتیاری بنیات نراوه‌ و له‌ ڕۆژانی یه‌كشه‌مه‌ و چوارشه‌مه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت. كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ له‌ سلێمانیه‌وه‌ بۆ كیش 10:50 خوله‌ك و كاتی فڕینی فڕۆكه‌ له‌ كیشه‌وه‌ بۆ سلێمانی 11:50 خوله‌ك ده‌بێت.