پەرلەمانی كوردستان یاسایی چاكسازی ڕاوانەی سەرۆكایەتی هەرێم كرد



ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی كوردستان، یاسايی چاكساز و خانەنیشینی لە مووچە و دەرماڵەی پلە باڵاكان، ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێم كرد.

  ژیان _سلێمانی : ماڵپەڕی پەرلەمانی كوردستان  بڵاوی كردەوە "سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، لە چوارچێوەی حوكمەكانی پەیڕەوی ناوخۆ و یاسا بەركارەكان، یاسای چاكسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی تر، رەوانەی سەرۆكایەتی هەرێم كرد".
پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوە داوە "بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005ی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم (هەمواركراو)، ئەو یاسایانەی كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسند دەكرێن، سەرۆكی هەرێم لە ماوەی 10 رۆژدا لە رۆژی دانانییەوە دەریدەچوێنێت و، مافی ئەوەشی هەیە تانە له ‌كۆی یاساكە یان لەبەشێكی بدات و رەوانەی پەرلەمانی بكاتەوە تا چاوپێداخشاندنەوەی بۆ بكات".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هەر لەو چوارچێوەیەدا بەپێی هەردوو ماددەكانی 94 و 95 لەپەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان هاتووە: دەبێت یاسا و بڕیارەكان، لە ماوەی(15) پازدە رۆژدا، لە رێكەوتی پەسەندكردنیانەوە، بنێردرێن بۆ سەرۆكایەتی هەرێم، بەمەبەستی دەرچوواندنیان. ئەگەر سەرۆكایەتی هـەرێم، لـە مـاوەی ئـەو 15 پـازدە رۆژەدا، بـە پێـی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هـەمواركراو، یاسـا یان بڕیارەكەی بەشێوەیەكی گشتی یان بەشێك رەتكـردەوە، لەو كاتە دەبێ لیژنەی تایبەتمە‌ند لە ماوەی (15) پازدە رۆژدا راپۆرتی خـۆی بنووسێت، پاشان لە یەكەمین دانیشتین دوای تەواوكردنی راپۆرتەكە دێتـە نـاو پەرلەمان و بڕیاری پەرلەمان لەوبارەوە یەكلاكـەرەوە دەبێـت، یـان بـە ڕای سەرۆكی هەرێم وەردەگرێت و راپۆرتی لیژنەی تایبەتمەند تـاوتویێ دەكرێت یان بەدەنگی زۆرینەی ئەندامان پێداگریی لەسەر ڕای خـۆی دەكـات و ئـەم جارەش ڕای پەرلەمان رەتناكرێتەوە".
یاسای چاكسازی لەخانەنشینی مووچە ‌و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی تر، لەدانیشتنی دانیشتنی ژمارە (15)ی ئاساییی خولی پایزە له ساڵی یەكەمی‌ خولی پێنجەمی هەڵبژاردن رۆژی پێنجشەمە‌ 16/1/2020، بەدەنگی 89 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان پەسند كرا.