كیكی سیتین: كەیاریەكان قورس دەبێت میسی چارەسەری دەكات


راهێنەری بەرشەلۆنە دوای بردنەوەی یانەكەی لەیەكەم یانەیدا بە سەرپەرشتی خۆی باسی لەتوانای میسی كرد وتی ئەوەی لەو یاریەدا كردی ئەوەیە لە مێژووی خۆیدا كردی. 

ژیان – وەرزش: كیكی سیتین، راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە، دوای بردنەوەی یانەكەی بە ئەنجامی یەك گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی گرانادا،  رایگەیاند: هەندێ هەلی گۆڵمان لەدەستدا لە تایمی یەكەمدا، بەڵام یارییەكی باشمان كرد، پێویستە بەشێوەیەكی تەدریجی باشتر بین.

ناوبراو وتیشی: ئەمە یەكەم یاریمە لە یاریگای كامپ نو، سەیری یارییەكەم كرد بە لەسەرخۆیی، سەرەرای تەڕی چیمەنی یاریگا و ئەو كێشانەی روبەروبومان بونەوە بەڵام توانیمان بردنەوە بەدەست بهێنین.

سیتین، باسی لەوشكرد كۆنتڕۆڵی یاریگا بەتەواوی لەدەستدا بووە، وتیشی: تۆپمان بە خێرایی وەردەگرتەوە كە لەدەستمان دەدا، زانیشمان چۆن یارییەكە ئەنجام بدەین.
راهێنەرە نوێیەكەی بەرشەلۆنە لە وەسفی میسی خاوەن گۆڵی یاریەكە وتی: ئەوەی میسی دەیكات، هەر ئەوەیە كە كردویەتی بە درێژایی مێژووی خۆی، دڵخۆشم بە بردنەوەكەو سێ خاڵی یارییەكە.

ئەو وتیشی: ئەوەی بینیتان میسی بوو، یارییەكان قورس دەبن، ئەو دەردەكەوێت و كێشەكان چارسەر دەكەن، ئەو دیمەنەی كە لەگۆڵەكە بینیمان چەند جارێك لە تایمی یەكەمیش كرابون بەڵام گۆڵ نەدەبون، كاتێك میسی دەچێتە ناو هێلی بەرگریی تیپی بەرامبەرهەلی گۆڵ لەبەردەمی ئاسان دەبێت.

سیتین: تایمی یەكەم هەندێ خاوی بەدی دەكرا لەهێلی ناوەراست، بەڵام بەشداری كردنی ریكی بۆیگ و ئارسەر میلۆ توانیان خێراتر بین، یاریزانی زیاتریشمان چونە ناو ناوچەی تیپی بەرامبەر، ئەمە وا دەكات پانتایی زیاتر دروستبكەین.