ژیان پۆستی داهاتووی نێچیرڤان بارزانی حزبەكەیدا بڵاو دەكاتەوە


وا بڕیارە پارتی لە كۆنگرەی داهاتووی حزبەكەیدا پۆستی جێگری سەرۆكی پارتی بداتە مەسرور بارزانی و هاوكات نێچیرڤان بارزانیش وەك جێگر لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت. 

ژیان – هەولێر: بەگوێرەی زانیاریەكانی (تۆڕی هەواڵی ژیان) وا بڕیارە لە كۆنگرەی داهاتووی پارتی دیموكراتی كوردستان كە تا ئێستا رۆژەكەی یەكلایی نەبووەتەوە، سەرۆكی پارتی دووبارە پۆستەكەی وەردەگرێتەوە، بەڵام جێگرێكیتری بۆ زیاد دەكرێت. 

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەی بە ژیان راگەیاند "كاك مەسعود ئەگەر پۆستەكەشی نەوێت بەڵام هەموو كادر و ئەندامانی پارتی وەك سەرۆكی خۆیانی دەبینن، بۆیە ئێستا هیچ كەسێكیتر ئامادەیی خۆی دەرنەبڕیوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك".
زانیاریەكان باس لەوەش دەكەن لەم كۆنگرەیەدا پلان وایە پۆستی جێگری سەرۆكی پارتی بەشێوەی رابردوو نەمێنێتەوە بەڵكو جێگرێكیتر بۆ سەرۆك دیاری دەكرێت، هەربۆیە وەك ماوەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی جێگری بەردەوام دەبێت و هاوكات مەسرور بارزانی پلەی حزبی بەرز دەكرێتەوە و دەبێتە جێگری سەرۆك.
 پارتی دیموكراتی كوردستان 1946لە كۆماری مھاباد دا مەلا مستەفا بارزانی و چەند كەسێكیترەوە دروستكرا، تا ئێستا 14 كۆنگرەی بەستووە و لە دواین كۆبونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی حزبەكەدا نەیتوانی رۆژی بەستنی كۆنگرەی حزبەكە یەكلایی بكاتەوە تەنها ئەوەی ئاشكرا كرد لە ماوەی ساڵی 2020دا كۆنگرە دەبەستێت. 

لە تەمەنی 74 ساڵەی خۆیدا حزبە تا ئێستا دوو سەرۆكی گۆڕیوە یەكەمیان مستەفا بارزانی بووە و دواتریش مەسعود بارزانی كوڕی بووە لە ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوەش بڵاوكرایەوە مەسعود بارزانی بۆ ئەنجوومەنی بەرژەوەندیەكانی هەرێم خۆی كاندیدی دەكات بەڵام لەگەڵ رەتكردنەوەی ئەو ئەنجوومەنە لەلایەن حزبەكانەوە ئەو دەنگۆیە كۆتایی پێهێندرا.