پیرباڵ داوای لێبوردن لە وەفایی دەكات


دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 فەرهاد پیرباڵ، كتێبخانەی ماڵی وەفای  بەهەزاران ناو نیشانەوە سوتاند، لەدوای ساڵێك لە تێپەڕبوونی ئەو ڕووداوە داوای لێبوردنی لە كتێبخانەكە كرد.

ژیان_سلێمانی: فەرهاد پیرباڵ، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی  فەیسبووك، بە ناونیشانێكی كوورت نوسیویەتی "داوای لێبوردن لە كتێبخانەی وەفای دەكەم كەلەسەر هەڵەیەكی خۆیان چووم  ئاگرم لە ماڵی  وەفا و هەستی خەڵك بەردا".

ساڵی 2019،فەهاد پیرباڵ ،ئاگری لە كتێبخانەی ماڵی وەفایی بەردا و پێنج هەزار ناو نیشانی لە كتێبخانەكە سوتاند،بەوەتەی سەرپەرشتیارانی كتێبخانەكە زیانی 80 هەزار دۆلارییان پێگەشتووە.

ئەمڕۆ، دوای ساڵێك لە سوتاندنی كتێبخانەی ماڵی وەفایی لە هەولێر،فەرهاد پیرباڵ، داوای لێبووردنی لە كتێبخانەكە و خەڵك  کرد کە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاووى كردووەتەوە.