ئەنجوومەنی وەزیران ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانى ڕاگەیاند


وتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران،  ڕایدەگەیەنێت: سیستەمی بایۆمەتری كۆتای هاتووە و بەو سیستەمە كاردەكرێت،‌ بە‌پێی ئە‌و سیستە‌مە‌ ئە‌لكترۆنیە‌ ناوە‌ندییە‌ زیاتر لە‌ (١٢٥٥٠٠٠ )یە‌ك ملیۆن و دووسە‌دو پە‌نجاو و پێنج هە‌زار مووچە‌خۆر هە‌یە‌ كە‌ مانگانە‌ مووچە‌ لە‌ حكومە‌تی هە‌رێم وە‌ردە‌گرن.


ژیان _چۆمان عوسمان :
سەمیر هەورامی وتەبێژی  جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە ( ژیان) ی راگەیاند:"ئەمڕۆ دووشەممە ، لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ی باڵای تۆماری بایۆمە‌تری، كە‌ جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی دە‌كات، گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی بە‌ردە‌وامیدان بە‌كارە‌كانی ئە‌و پڕۆژە‌ ستراتیجییە‌ و پە‌رە‌پێدانی بە‌مە‌بە‌ستی زیاتر سود وە‌رگرتن لە‌ ئامار و داتاكانی بایۆمە‌تری".

‌وتەبێژی جێگری سەرۆكی ئە نجومەنی وەزیران وتیشی : بە‌پێی ئە‌و سیستە‌مە‌ ئە‌لكترۆنیە‌ ناوە‌ندییە‌ زیاتر لە‌ (١٢٥٥٠٠٠ )یە‌ك ملیۆن و دووسە‌دو پە‌نجاو و پێنج هە‌زار مووچە‌خۆر هە‌یە‌ كە‌ مانگانە‌ مووچە‌ لە‌ حكومە‌تی هە‌رێم وە‌ردە‌گرن، تۆماركردنی مووچە‌خۆران لە‌و سیستە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی جە‌دوا و سودی گە‌ورە‌ی هە‌یە‌ بۆ حكومە‌ت وە‌ك پرۆژە‌یە‌كی ستراتیجی نیشتمانی‌‌، ئامانج لێی پاراستنی ماف و زامنكردنی شایستە‌‌ داراییە‌كانی مووچە‌خۆرانە.‌

 ڕونیشی كردەوە: سیستە‌می بایۆمە‌تری دە‌بێتە‌ بنە‌مایە‌ك بۆ بڕیارە‌كە‌ی حكومە‌تی هە‌رێم كە‌ تایبە‌یە‌ ‌بە‌ دووبارە‌ تە‌وزیع (دابە‌ش) كردنی میلاكات و رێكخستنە‌وە‌ی هە‌یكە‌لییە‌تی دامودە‌زگاكانی حكومە‌تی هە‌رێم، كە‌بە‌شێكی قۆناغە‌كانی چاكسازییە‌.
ئاشكراشی كرد: یە‌كێك لە‌ ماددە‌كانی یاسای چاكسازی لە‌ خانە‌نشینی وموچە‌ و دە‌رماڵە‌ كە‌ پە‌رلە‌مانی كوردستان لە‌ چە‌ند رۆژی رابردوو پە‌سە‌ندی كرد، پشت بە‌ستنە‌ بە‌ ئامار و داتاكانی بایۆمە‌تریە‌.