وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان:پێویستمان بە كۆمەڵگەیەكی وەرزش دۆست هەیە


وەزیری رۆشنبیری و لاوان حكومەتی هەریم ڕایدەگەیەنێت، كۆمەڵگایی وەرزشی كۆمەڵگایەكی تەندروستە، بۆ ئەوەش دەبێت كار بكەین بۆ فەراهەم كردنی كۆمەڵگایەكی وەرزش دۆست.

 ژیان _هەولێر: حەمەی حەمە سعید ،وەزیری ڕۆشنبیر و لاوانی حكومەتی هەرێم، لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ، سەرۆك و جێگر و نوێنەری یانە وەرزشیەكانی هەرێمی كوردستان وناوچەكانی دەرەوەی هەرێم: وتی پێویستە بە هەمولایەك  كاربكەین بۆ فەراهەم كردنی كۆمەڵگایەكی وەرزش دۆست ،چونكە هەمومان دەزانین كە كۆمەڵگای وەرزشی كۆمەڵگای تەندروستە،هاوكات وتیشی ئێمە نامانەوێ بەبێ یاسا كاربكەین لە ئێستاشدا نەبونی یاسایەكی سەردەمیانەی تایبەت بەوەرزش كێشەی هەرەگەورەی بوارەكەیە،بۆیە لەم كۆبونەوەیەدا چەند خاڵێك پێشنیاز دەكەین و دەیكەینە بنەمای كاركردنمان، بۆ رێكخستن و بەرەو پێش بردنی ئەم بوارە.

لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزارت لەگەڵ سەرۆك و جێگر و نوێنەری یانە وەرزشیەكانی هەرێمی كوردستان وناوچەكانی دەرەوەی هەرێم بۆ چارەسەر كردنی گرفتەكان ،پێكهێنانی دوو لیژنە بۆگەیاندنی پێشنیارو داواكاریەكانیان بە لایەنی پەیوەندیدار، بەدواداچون و رێكخستنەوەی یانەوەرزشییەكا ئێستا لەهەرێمی كوردستان ۹۷یانەی وەرزشی هەن و مۆڵەتییان هەیە بڕیاری لەسەردرا.