پارێزگاری هەولێر: لە چەند رۆژی داهاتوودا نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت


لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لە قەزای کۆیە دەستدەکرێت بە پرۆسەی دابەشكردنی بەشە نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا.

ژیان _ هەولێر: ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، هەر بڕە نەوتێک بگات ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی دەکرێت و دواناخرێت، ئەو بڕە نەوتەی کە لەلایەن حکومەتی عێراق دەنێرێت زۆر کەمە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەردەوام لەسەر هێڵە و هەوڵەکان بۆ زیادکردنی ئەو بڕە نەوتەی دەگات بەردەوامی هەیە.