لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیانلەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون


له‌ رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی-بازیان سێ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ژیان _ سلێمانی: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، کەمێک پێش ئێستا رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی بازیان- سلێمانی لەنێوان بارهەڵگرێکی فلات و دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری سەنی ڕوویدا و بە هۆیەوە شەش کەس بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌و ڕووداوه‌دا سێ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.