دەرچووانی زانکۆ دەتوانن ببنە خوێندکاری پەیمانگای دیبلۆماسی بەغدا


دەرچووانی زانكۆ دەتوانن ببنە خوێندكار لە پەیمانگای دیبلۆماسی بەغدا و، دوای دەرچوونیشیان دەبنە فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوەی عێراق.

ژیان _ سلێمانی: سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، داوا لە دەرچووانی زانكۆ دەكات فۆڕمی تایبەت بە خوێندن لەپەیمانگای دیبلۆماسی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق پڕبكەنەوە، دوای دەرچوونیشیان دەبنە فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوەی عێراق.

دەشڵێت، دەرچوان دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بكەن، بۆ وەرگرتنی فۆڕمی تایبەت بەخوێندن لەو پەیمانگایەدا، دوا مۆڵەتیش بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە هەفتەی داهاتووە.