پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە


رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی كوردستان بۆ دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان كۆدەبێتەوە.

ژیان_ پەرلەمانی كوردستان: هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆبونەوەکە رۆژی پێنجشەممە له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رێكه‌وتی 2020/1/23 بەڕێوەدەچێت، بەڵام تەوەری کۆبونەوەکە دیارینەکراوە.