بەكارهێنانی بڵندگۆ قەدەغەكرا


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی خورماڵی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌كارهێنانی بڵندگۆ له‌لایه‌ن دووكاندار و ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه‌ له‌ناو بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

 ژیان_هه‌ڵه‌بجه‌: ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی خورماڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ "به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ (بڵندگۆ)، كه‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ دووكاندار و ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی میوه‌ و خۆراك له‌ بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كاندا بووه‌ به‌ دیارده‌، بووه‌ته‌ هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان، بۆیه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێك له‌مه‌ودوا به‌كاریبهێنێت، دووچاری سزای یاسایی ده‌بێته‌وه‌".