هەولێر؛ ١٣٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا


بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر رایدەگەیەنێت، لە شاری هەولێر، ١٣٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیراوە.

ژیان _ ماددەی هۆشبەر: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە شاری هەولێر باندێکی بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەرییان دەستگیرکردوە کە لە سێ کەس پێکهاتوون، هاوکات دەستیان بەسەر ١٣٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( هێرۆین)دا گرتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە پێی یاسای (١٤)ی ماددە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراون.