حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان بەرەى کوردستانیى دروستدەکەن


ماوەیەکی زۆرە خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتیان دژی دەسەڵاتدارانی ئێران و بارودۆخی ژیانیان بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە بەردەوامی هەیە، بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی کوژراون و برینداربوون، حزبەکانی کوردستانی ئێرانیش دەڵێن، ناوەندێکیان پێکهێناوە بۆ رێگە خۆشکردن بۆ دروستکردنی بەرەیەکی کوردستانی  یان، هەر چەترێکی دیکە کە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبکاتەوە و ببێتە مەرجەعێک بۆیان.

ژیان: کۆچەر عەزیز: ماوەیەکی زۆرە خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتیان دژی دەسەڵاتدارانی ئێران و بارودۆخی ژیانیان بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە بەردەوامی هەیە، بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی کوژراون و برینداربوون، حزبەکانی کوردستانی ئێرانیش دەڵێن، ناوەندێکیان پێکهێناوە بۆ رێگە خۆشکردن بۆ دروستکردنی بەرەیەکی کوردستانی  یان، هەر چەترێکی دیکە کە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبکاتەوە و ببێتە مەرجەعێک بۆیان.

حەسەنی شەرەفی، وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران،بارودۆخى ئێستاى ئێران و رۆژهەڵاتى کوردستان، بە "هەستیار" ناودەبات ودەڵێ، بەردەوام لە  رێگەی  رادیۆ و تەلەفزیۆنەکان و رێکخستنەکانی ناوخۆی وڵاتەوە، رێنوێنی بە ئەندام و لایەنگرانیان دەدەن.

"ئێمە هەمیشە پشتیوانیمان لە خەڵک کردوە کە داوای مافی خۆیان بکەن، پێشمانوایە ئەو جوڵانە دەتوانن رژێم ناچار بکات،دەست لەوکوشتارە هەڵبگرێت کە پێشتر ئەنجامیداوە"شەرەفى رەتیدەکاتەوە بێدەنگ بووبن و دەڵێ، ئێمە بەرامبەر بە رژێم زۆربەی کات بە نهێنیی ئاراستەى خەڵک دەکەین بۆ جووڵانەوەکانیان " تاوه‌كو ئەو خەڵکانەی رێبەرایەتی ئەو جووڵانەوانە دەکەن، بە نەناسراوی بمێننەوە".

رۆژانە سەرکردەکانى ئەمریکا، لە رێگاى راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکى ئێران هاندەدەن بۆ رووبەروو بوونەوەى سیستمى سیاسی وڵاتەکە. شەرەفى، پێیوایە ئەو جۆرە پشتیوانى وهاندانانە، لە روی مەعنەوییەوە کاریگەریی لەسەر جوڵەی خەڵک دادەنێت، "بەڵام بێ کردەوەن و کاریگەری ئەوتۆی نییە".

حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی مایسی ٢٠١٨ دا ناوەندی هاوکارییان دامەزراندوە کە لە حزبی دیموکراتی کوردستان ئێران، حزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان، پێکهاتووە و ده‌یانه‌وێ  ببێتە رێگە خۆشکردن بۆ دروستکردنی بەرەیەکی کوردستانی و كۆیان بكاته‌وه‌.

مستەفا مەولودی، جێگری سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان، دەڵێ، ناوەندی هاوکاریی بە لەبەرچاوگرتنی هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە رێنمایی  ئاگادارکردنەوە بە هاوڵاتییان دراوە و، لەم کاتەدا پشتگیری هاتنە سەرشەقامی خەڵکی کردووە، هاوکات ئەو هەڵوێستەی سوپای  پاسدارانی بە نابەرپرس وەسفکردوە "بەڵام رژێمی ئێران زیاتر لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان فشار لە خەڵک دەکەن بەراورد بە شوێنەکانی دیکە، بۆیە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بکەین بۆ هاندانی خەڵک"

ئەو خۆپیشاندانەی دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییە ئەنجامدرا، جیاوازبوو لەوانى دیکە، چونکە خەڵکی زۆربەی شارەکانی تێدا بوو، نەک تەنیا شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەوەش بەرەو پێشچوونێکی باشە لەم بارودۆخەدا، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مانەوەی و خۆیی و سەرکوتکردنی، سڵینەکردوەتەوە. مەولوودى هەروەها دەڵێ "دەکرێ هاوشێوەی ٤٠ ساڵ لەمەوبەر، هاووڵاتیان برژێنە سەرشەقام و ئینقیلاب بکەن و نیزام بگۆڕن، وەک ئەوەی لە سەردەمی شادا رویدا".

هەردوو کۆمەڵەكه‌ى رۆژهەڵاتى کوردستان، پشتیوانی خۆپیشاندانی هاووڵاتییان دەکەن و پەیامیان بۆ ناردوون. فەرزین کەرباسی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، داخوازى کورد جیادەکاتەوە لە خۆپیشاندەرە ئێرانییەکان و دەڵێ، کورد بەردەوام خەباتی کردوە، تا ئێستاش خەباتی نەوەستاوە و باجی ئەو هەموو شۆرش و خەباتەی داوە بە شەهیدەکانی".

وتیشی، ساڵی رابردوو لە سەر داوای چوار حزبەکەی ناوەندی هاوکاریی بوو، دوای موشەکبارانی بنکەکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە و لە سێدارەدانی چەند چالاکوانێکی کورد، مانگرتنێکی گشتی راگەیەندرا، بەڵام یەک شت هەیە "نابێت هاووڵاتیانی کورد ببنە قوربانی هەموو ئێران، لە بنەڕەتدا ئێمە ئیشمان ئەوەیە دەبێت هەموو ئێران راپەرێت تا ئەم رژێمە لابەرێت یان گۆڕانکارییەکی تێدا رووبدات، کورد بەتەنیا ناتوانێت کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوبەرێت".

ئەگەر بارودۆخ وایلێهات پێویست بكات و كاتی ئەوە بێت هێزی پێشمەرگە روو لەرۆژهەڵاتی كوردستان بكەنەوە "ئەوە بەدڵنیاییەوە ئەوە دەكەین

فه‌رزین، جووڵانه‌وه‌ى بزووتنەوەی سەوز ساڵی ٢٠٠٩ بەبیردێنێتەوە، کە ئەوکات باراک ئۆباما، پشتیوانی هاووڵاتییانی ئێرانی نەکرد و وتی: ئەو بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی ئێرانەوە هه‌یه‌ "ئەوەش وایکرد، ئێران کوشتارێکی گەورە بکات بەرامبەر هاووڵاتیان، بەڵام ئەمساڵ بەتایبەت دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە و فشارى بەرپرسانی ئەمریکاو چەند وڵاتێکی دیکە، وایکرد دان بەوەدابنین فڕۆکەکەیان خستووەتە خوارەوە و ئێران ناتوانێت ئەو کوشتارە زۆرە ئەنجامبدات".

عەتا ناسر سەقزی، ئەندامی رێبەریی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان‌، پێیوایە ئەگەر بارودۆخ وایلێهات پێویست بكات و كاتی ئەوە بێت هێزی پێشمەرگە روو لەرۆژهەڵاتی كوردستان بكەنەوە "ئەوە بەدڵنیاییەوە ئەوە دەكەین".

پەیامی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ پشتیوانیكردنی لەناڕەزایی خەڵكى  ئێران به‌لاى سه‌قزییه‌وه‌ باشە "بەڵام ئێستا سیاسەتی ئەمریكا گۆڕینی رژیمی ئێران نییە‌ و هیچ بەرنامەیەكی راگەیەنراوی بۆی نییە، بزوتنەوەی خەڵك ئێستا تەنیا پشت بە خۆی دەبەستێت‌"