بانە شیروان كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە


بانە شیروان ئەو كچە گۆرانیبێژە لاوەی لە بەرنامەیەكدا دەركەوت گۆرانیەكی نوێی بڵاو كردەوە و كلیپیشی بۆ دروست كردووە. 

ژیان- هونەری: ئەو گۆرانیەی بانە شیروان، بە ناوی لیم جیابەرەوە ئێوارەی 25ی مانگ بڵاو كرایەوە و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بڵاو كراوەتەوە، كاری موزیكی لەلایەن سیامەند بۆكراوە. 

گۆرانیەكە ماوەی 3 خولەك و 30 چركەیە و لە هۆنراوەی بانە شیروان خۆیەتی و كاری ڤیدیۆكەی دارین ناسر كردوویەتی. 

بانە كچە كوردێكی بەشداربووی بەرنامەی كورد ئایدڵی كەناڵی كوردسات بوو تیایدا توانی لەكەسە سەركەوتوەكانی ناو بەرنامەكە بێت.