حكومەتی هەرێم بەشێك لە گەنمی جوتیاران دەكڕێتەوە


شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ خەرجكردنی شایستەداراییەكانی جوتیاران سەردانی بەغداد دەكات، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بڕیاریداوە ئەو بڕە گەنمەی بەغداد لە جوتیارانی هەرێمی وەرناگرێت خۆی وەریبگرێتەوە. 

ژیان- هەولێر: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم، رایگەیاند: لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا شاندێكیان دەچێتە بەغداد و گفتوگۆ لەسەر شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم دەكەن.

ناوبراو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  پرۆژەیەكیان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران و پەسەندكراوە، دوو بژاردەیان داوەتە حكومەت بۆ ئەوەی ئەو ڕێژە گەنمەی كە حكومەتی عێراق لە جوتیارانی هەرێم وەریناگرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم و كەرتی تایبەت بكڕدرێتەوە و بەكاربهێنرێتەوە بۆ پێداویستی ناوخۆ.

ئەوە لە كاتێكدایە تا ئێستا حكومەتی عێراق بڕێك پارەی گەنمی چوتیاران لە ساڵەكانی رابردوو قەرزدارە و تا ئێٍتا رەوانەی هەرێمی كوردستانی نەكردووە.