ڤیدیۆ.. نەخۆشێک هەوڵدەدات دوو کارمەندی نەخۆشخانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات


لە ڤیدیۆیەکدا لە نەخۆشخانەیەکی شاری وهان-ی چین نەخۆشێک دەیەوێت دوو کارمەندی نەخۆشخانەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات.
ژیان _ چین:
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، نەخۆشەکە ماسکەکەی سەر دەمولوتی لادەبات و بە رووی دوو کارمەندی نەخۆشخانەکەدا دەکۆکێت، دوو کارمەندەکەش لە ترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە هەوڵدەدەن شوێنەکە جێبهێڵن.

کۆرۆنا ڤایرۆسێکی کوشندەیە، تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبێت، لە مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو لە شاری وهان-ی چین یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرا، تاوەکو ئێستا ٢١٤ کەس بەهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە، نزیکەی ١٠ هەزار کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون، دوێنێ پێنج شەممە، ٣٠ی کانوونی دووەم رێکخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی راگەیاند، تاوەکو ئێستاش  لە ٢٦ وڵاتی جیهان ڤایرۆسەکە بڵاوبووەتەوە.