بەهۆی ڤایرۆسە مەترسیدارەكەوە وەزارەتی ناوخۆ داواكاریەك لە هاوڵاتیانی هەرێم دەكات


وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوا لە هاوڵاتییان دەكات سەردانی وڵاتی چین نەكەن و گەشتەكانیان دوابخەن.

ژیان- هەولێر: وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لە پێناو پاراستنی تەندروستی و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەكەین گەشتەكانیان بۆ وڵاتی چین دوابخەن."

ئەو داوایەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بەهۆی دوای ئەوەیە كە بەشێكی فراوان لە حكومەتەكانی جیهان گەشتەكانیان بەرە و وڵاتی چین داخستووە و بەهۆی ترسیان لەو ڤایرۆسەوە. 

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری وۆھانی چین سەریھەڵداوە و تاكو ئێستا لە ٢٥ وڵاتی جیھاندا بڵاوبووەتەوە، نزیكەی200كەس گیانیان لەدەستداوە و  9 ھەزار و 933 كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.