خودایه‌، ئه‌م هه‌موو خۆراگرییه‌تان له‌ كوێوه‌ هێناوه‌


یه‌ك مانگه‌ جه‌نگێك بردوونیەته‌ ناو ژیانێكه‌وه‌ نه‌ خه‌و ماوه‌ نه‌خۆراك. ئه‌م جه‌نگه‌ ژیانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی چین-ی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یاندووەته‌ ئاستێك كه‌ ئیتر هیچ به‌رگرییه‌كیان نه‌ماوه‌. هه‌ندێك جار چیرۆكه‌كان هێنده‌ تاڵ و تاقه‌تپڕووكێن و تۆقێنه‌رن، پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بیر له‌ مه‌رگ ئه‌كه‌نه‌وه‌، پێش مه‌رگی تووشبوویه‌ك به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ژیان _ لە هەژماری لوقمان غه‌فوور: یه‌ك مانگه‌ جه‌نگێك بردوونیەته‌ ناو ژیانێكه‌وه‌ كه‌ نه‌ خه‌و ماوه‌ نه‌خۆراك. ئه‌م جه‌نگه‌ ژیانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی چین-ی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یاندووەته‌ ئاستێك كه‌ ئیتر هیچ به‌رگرییه‌كیان نه‌ماوه‌. هه‌ندێك جار چیرۆكه‌كان هێنده‌ تاڵ و تاقه‌تپڕووكێن و تۆقێنه‌رن، پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بیر له‌ مه‌رگ ئه‌كه‌نه‌وه‌، پێش مه‌رگی تووشبوویه‌ك به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی چین به‌گشتی و كه‌رتی هێبی به‌تایبه‌تی، نۆ سه‌عاتی ته‌واو، به‌بێ خواردن و خه‌و له‌ جه‌نگێكدان مه‌گه‌ر ته‌نیا سه‌ربازه‌كانی سوپای سوری سۆڤییه‌تی ئه‌وه‌نده‌ خۆراگر بووبن كه‌ له‌ (ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لول) له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا، یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار جه‌نگاوه‌ری كرد به‌قوربانی و توانیویان دارستانێكی بێوێنه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانه‌كان تۆماربكه‌ن.

كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكانی كه‌رتی هێبی به‌هۆی 9 سه‌عات كاركردنی به‌رده‌وامه‌وه‌ جێگه‌ی ماسك و ده‌مامكه‌كان له‌سه‌ر ده‌موچاویان ده‌رچووه‌. ئه‌م دیمه‌نه‌ ترسێنه‌ره‌ی كارمه‌ند و پزیشكه‌ ژنه‌كانی هێبی نیشانه‌ی خۆراگریی و تۆماركردنی مێژوویه‌كی تره‌ له‌و سه‌دان مێژووه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌كانی رابردوو مرۆڤایه‌تی تۆماریكردووه‌.

چینییه‌كان په‌ییان به‌ ترسی ڤایرۆسه‌كه‌ بردووه‌، بۆیه‌ وا سوورن له‌سه‌ر جه‌نگ، كارمه‌نده‌كان وێرای نه‌بوونی كات و به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌، ئاماده‌نین ده‌مامك لابه‌رن و ده‌مامكێكی نوێ بپۆشن، چونكه‌ پێیانوایه‌ مافی نه‌خۆشێك ده‌فه‌وتێت یان هه‌قی هاووڵاتییه‌ك ئه‌خورێت كه‌ دوور نییه‌ به‌هۆی ئه‌و ده‌مامكه‌ زیاده‌یه‌وه‌ ژیانی له‌ مردن رزگار بێت.

ئیلاهی ئه‌مه‌ چ جه‌نگێكه‌ تووشی مرۆڤایه‌تی بوەته‌وه‌ له‌ یه‌ك کاتژمێردا ئه‌گه‌ری تووشبوون له‌ چین 20 كه‌س زیاتره‌ و ئاماری تۆقێنه‌ری 90 هه‌زار قوربانی ئه‌درێت به‌ گوێی مرۆڤایه‌تیدا. ئه‌مه‌ چ ده‌ردێكی كوشنده‌یه‌ چینییه‌كانی تووشی په‌ڵكێشی ئه‌م هه‌موو ماندووبوون و شه‌كه‌تییه‌ كردووه‌.

پزیشك و كارمه‌نده‌ ژنه‌كانی چین له‌ بری پڕكردنه‌وه‌ی چاڵ و چۆڵی ده‌موچاویان به‌ كرێمی گرانبه‌هاو بۆتۆكس و جوانكاریی و میكیاجكردن، ئه‌مڕۆ بوون به‌جه‌نگاوه‌رێكی سه‌رده‌می نوێ كه‌ هیچی كه‌متر نییه‌ له‌كرێكاری ئه‌و كانه‌ خه‌ڵوزانه‌ی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست له‌ مێژووی ئه‌مریكادا.

ئه‌م هه‌موو خۆڕاگرییه‌، ئه‌م هه‌موو قوربانییه‌، ئه‌بێت 20 ساڵی دیکە له‌ كتێبه‌كانی نه‌وه‌ی ئاینده‌دا چۆن بۆتان بنوسرێته‌وه‌ ئه‌ی خۆڕاگرانی به‌رده‌م جه‌نگی وهان.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە