بەڕێز سەرۆكی حكوومەت ١٠٠ پڕۆژە تەواو نەكراوەكەی پارێزگایی هەڵەبجەت لە یادە؟؟


سەركۆ ئازاد گەڵاڵی 
لەدوای  ڕاپەرین و كۆڕەوو و ئازادكردنی كوردستان و ڕوخانی ڕژێمی سەدامی گۆڕ بەگۆڕەوە یەكێكە لە ناوچە مەنكوب بێ خزمەت گوزاری لە ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان هەڵەبجەیە ، بە تایبەت دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری بەپارێزگاربونی بۆ دەركرد لە رێكەوتی ١٣/٣/٢٠١٤ وە دواتر فەرمانی هەرێمی لە ١٦/٣/٢٠١٤ بۆ پارێزگایی هەڵەبجە دەرچوو ئیتر لەو كاتەوە كار بۆ بە سەرپێ خستنی ئەو پارێزگایە دەكرێیت بۆیە وەك هاوڵاتیەكی هەڵەبجە نامانەوێیت تەنها وەك قوربانیەك  و برینێكی بێ كۆتاحكومەت و سیستەمی سیاسی ئەم هەرێمە ئێمەی لە یاد بێیت ولێمان بڕوانێیت بەڵكو وەك شارێك ئاوڕمان لێبداتەوە نەك بە شێوازی  قەزایەك مامەڵەمان لەگەلدا بكرێیت چونكە هەڵەبجە پێش سەدەوە نیوێك قەزابوە كە دەكاتە ساڵی ١٨٨٩.

هاوڵاتیانی ئەم شارە بریندارە ئاواتخواز بوون ئەم بڕیار و فەرمانانە بەشێك لە برینی جەستەیان ساڕێژ بێیت.

بەڵام تا ئێستا لەلایەن حكومەتی یەكگرتووی هەرێمی كوردستانەوە وەك قەزایەك مامەڵەی لە گەڵ دەكرێیت لە دوای دەستبەكاربونی كابینەیی نوێ حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ٧ مانگ سەرۆكی حكومەت  بڕی ٥٠٠ ملیون دیناری بۆ ئەو پارێزگایە كە قەزایەك و چوار ناحیەی تەرخانكرد بۆ سالێك بەلام تا ئێستا خەرج نەكراوە لە كاتێكدا بڕی 18 ملیار دینار  بۆتەواوكردنی توونێلی سەلاحەدین تەرخانكراوە ئەمە جیاوازی گەیاندنی خزمەتگوزاری ناوچەی نەبێیت چیتر هەڵدەگرێیت بەڕێز سەرۆكی حكومەت!! 

چەندین ساڵە  خەلكی ئەم شارە داوای دروستكردنی پردەكانی  تەنگی سەید محمد و  بەتایبەت دروستكردنی (پردی تووەقوت) كە پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە هەردوو قەزای دەربەندیخان و شارەزوور، و بەمەش هاتوچۆ وئاڵوگۆڕیی بازرگانی لە نێوان هەڵەبجە وئیدارەی گەرمیان ئاسان دەكات، كە ڕەزامەندی بۆ دابینكردنی بوودجەی پێویست بە بڕی ٨ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دینار بۆ دەرچوە بەلام تا ئێستا لەسەر كاغەزە بەلام بۆ شاری خۆشەویستی دهۆك زیاتر لە 34 ملیار دینار ئەندەرپاس لە بەرانبەر مزگەوتی شەهیدان بە درێژایی 1كم و شەشسەد مەتر لەم وەرزی سەرما و سۆڵەجێبەجێ دەكرێت ئەم نادادی كارگێڕی و نایەكسانی نەبێیت چیە بەرێز سەرۆكی حكومەت. 

ئایە دەزانیت بەهۆی قەیرانی دارایەوە زیاتر لە ١٠٠ پڕۆژەی ئەو شارە ڕاگیراوە تا ئێستا دەست نەكراوەتەوە  بەگەڕخستنەوەی ئەی ئەم مامەڵەیە چی ناودەنرێیت!!
ئایە دەزانیت تا ئێستا حكومەت ئاراستەی كاركردنی ڕوو لە وەبەرهێنان و پڕۆژەی نیشتەجێبون نیە لەم شارە. 
بۆ دەرخستنی ئەم ڕاستیە تا ئێستا بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان لێرە بونی نیە.

تەنها  هەشت بەڕێوبەرایەتی گشتی لەم شارە ھەیە هەر هەمویان  بە وەكالەت دەبرێیت بەڕێوە ئایە ئەم سیاسەتی تەهمیش نیە لە لایەن ھەولێرەوە پەیڕەودەكرێت!!
هەموومان دەزانین جگە لە كیمیاباران هاوڵاتیانی هەڵەبجە  ئەنفال كراون  و زیندانی كراوان لە نوگرە سەلمان تا ئێستا بەرێوبەرایەتی  گشتی زیندانیان نیە!!
وە زیاد لە هەزار هاولاتی هەلبجە پێناسی مووچە و مینحەی بۆ كراوە لە ساڵی ٢٠١٣ پێناسەكانیان وەرگرتۆتەوە  بەڵام تا ئێستا یەك مینحە و موچەیان وەرنەگرتوە خۆ نە شەڕی داعش ماوە نە قەیرانی دارایی بەلام بۆ كاری پێ ناكرێیت ئەم رێزگرتنە لە قوربانیانی ئەم شارە!!! 

لە ساڵی ٢٠١٨ هاوڵاتیانی زیندانی نوگرە سەلما  و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە فەرمانی وەرگرتنی زەویان بۆ دەرچوە بەڵام وەزارتی شارەوانی رایگرتوە  تاكەی ئەم چەوساندەنەوە و چاوەڕوانیە خەڵكی ئەم شارە ھەڵناگرن كە سەرچاوەكەی پایتەختە!!!!

بە بریاری ژمارە ٢٣ پەرلەمانی كوردستان ئەم شارە بە پایتەختی ئاشتی هەرێمی كوردستانە لە برگەی دووەم بریارەكە هاتوە كە دەبێێت حكومەت بودجەیەكی ساڵانە بۆ ئەم مەبەستە دیاری بكات وەك ٢٠ ملیارەدینارەكەی بۆ پایتەختی رۆشنبیری خەرجكراوە لە سلێمانی  و ٥ ملیار بۆ پایتەختی گەشتیاری ھەولێر خەرجكراوە بەلام نەك پارەكە دیار نیە بەڵكو كۆنفرانس  و كۆڕ و سیمنار و مەراسیمی تایبەت بە بڵاو كردنەوەی ڕۆشنبیری و پەیامی پێكەوەژیان لەم شارە ساز ناكرێیت!!! 
نامەوێیت لێرە باسی كتێبخانە گشتی و پارك و مۆزەخانە  و هتد كە پێوستن لە شار هەبن بەڵام لێرە نین .

وا دیسان وەزارتی شەهیدان ئامادەسازی دەكات بۆ یادكردنەوی كارەساتی هەڵەبجە بەڵام لە یاریگایەك نەك هۆلێكی بۆنەی شایستە بەم شارە 
حكومەتی هەولێر لە ڕۆژ ژمێری خۆێدا تەنھا جارێك ناوی دەبات ئەویش بۆ یادكردنەوە و كولاندنەوەوی برینەكوی نەك بە پڕۆژە و پلانی ستراتیجی !! ئایە دەزانن خەلكی ئەم شارە گوێكانی سیخناخ بوە بە بەڵێن لە كاتێكدا تا ئێستا كەیسی مناڵانی وونبوی ھەڵەبجە بە كراویی ماوتەوە هەموو ڕۆژێكی ساڵ چاوەڕێ ھاتنەوەی جگەرگۆشەكانیان،
نازانم باسی كام خەمی هەڵبجە بكەم

پرسیاری ئەوە بكەین وەك خەڵكی هەڵەبجە لە دانیشتنەكانتان لە گەڵ بەغداد چ كەیسێكی هەڵەبجەتان لە بەردەست بوو بۆ گفتوگۆگردن ؟؟ داكۆكیتان لە ناساندنی نوزدەھەمین شاری عێراق كرد یان جێكردنەوەی لە بودجەی سالی ٢٠٢٠ 

یان نەخشەی كۆتای ئەم شارەتان رادەست كرد ؟؟

ئەو شارەی زیاتر لە ١١٠ سەد و دە كیلۆمەتر سنوری بە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە بەڵام تا ئێستا ڕێكارە یاسایی و كارگێڕیەكانی هەر دوو مەرزی پشتە و شوشمێ لەسنوری نێودەوڵەتی تەواو نەبوون  لە لایەن عێراقەوە بەلام لا لایان كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هیچ كێشەیكیان نەماوە ئایە كارتان لە سەر ئەم كەیسە كرد لە گفتوگۆكانتان لە گەڵ بەغداد كە هەمووان دەزانن دوایی تەواوبونی چ سودێكی ئابوری دەگەیەنێت بەم شارە ؟
یان باسی ئەو  نادادپەروەریەی كە لە سەدا ٪‏٢ پەرپێدانی پارێزگاكان بۆ ئەم شارە دانراوە!! 

بۆیە وەك هاولاتیەكی سادە و  نوێنەری ئەو شارە داوكارین رونكردنەوەمان بدەنێ لە سەر پەراوێزخستن و نەگەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی و مامەڵەنەكردنی وەك شار لە ئەرزی واقیعدا نەك تەنها لەسەر كاغەز و دروشم. 




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە