قسەكانی دوو ئامۆزاكە لەسەر ریفڕاندۆم شۆكم ناكات


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری فەرمان سادق

ئەگەر تۆی شۆك كردووە، بزانە جادووی ماكینە ئیعلامیەكە كاریگەری لەسەرت داناوە، زوو بڕۆ لای مەلا عەلی كەڵەك با جادووەكەت بۆ بەتاڵ بكاتەوە.

كە ئەو خاڵانەت بینی لە كوردستان جێبەجێ كران، بێ ویست و داوای خۆت دەبیتە دەوڵەت، ماكینەیەكی درۆی ئیعلانی دەوڵەتن بۆ دروست ناكات.

١- یەكخستنی هێزی چەكدار.. چەك بە دەست حكومەت بێت، یاسای ئەحزاب كە نابێت حزب میلیشیای هەبێت بەسەر پارتی و یەكێتی جێبەجێ بكرێت.

٢- یەكخستنی هێزی ئاسایش.. ئاسایشی پارتی و یەكێتی یەكبخرێت، ئەركی دژە سیخوڕی بەرانبەر سیخوڕی بیانی، پاراستنی ئاسایشی نیشتمان، سیخوڕی كردن بۆ بەرژەوەندی نیشتمان.

٣- پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ بە پۆلیس بسپێردرێت.

٤- دادگا لە دادوەری حزبی پاك بكرێتەوە و داواكاری گشتی دەسەڵاتی بەسەر هەموو كەسێك هەبێت.

٥- هەڵگرتنی بارەگای حزبی لە شارەكان، هەر حزبێك بۆی نیە لە یەك بارەگای زیاتری هەبێت.

٦- بڕینی موچەی كادیرانی حزب كە لە بودجەی گشتی دەدرێت.

٧- دۆسیەی نەوت رێك بخرێت، شەفاف بێت.

٨- پەرلەمان مەرجەع بێت.

كە ئەوانە نین، شۆك مەبە ڕێبەرانی ریفڕاندۆم یەك دوای یەك بڵێن ریفڕاندۆممان بۆ سەربەخۆیی نەكرد.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە