ساڵح موسلیم: رێككەوتنی روسیا و توركیا شكستی هێناوە


بەرپرسی كاروباری دەرەوەی پەیەدە رایگەیاند، هاوپەیمانی نێوان روسیا و توركیا لە سوریا تێك چووە و روسیا توانی ئامانجەكانی خۆی بپێكێت و ئەردۆگانیش رووبەڕوی دۆڕان بویەوە بۆیە پەیامی تێكچونی رێكەوتنی وڵاتەكەی لەگەڵ روسیا راگەیاند. 

ژیان- سوریا: ساڵح موسلیم، بەرپرسی كاروباری دەرەوەی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئاڵۆزیەكانی سوریا چونەتە قۆناغێكی نوێوە ژمارەیەك دەوڵەتی وەك ئەمریكا و روسیا و توركیا و ئێران و رژێمی سوریا هەریەكەیان هەوڵی بەدەستهێنانی  ئامانجی خۆیەتی لە سوریادا بۆ یە شەڕێكی دژوار لە سوریا بەڕێوە دەچێت. 

موسلیم وتیشی: هەر لە دەسپێكی كۆبونەوەكانی ئاستانەوە پێشبینی دەكرا رەوشی ئیدلب تێك بچێت، هەتا گەڕی 14 هەمنی ئەو كۆبونەوانە هەموو لایەنەكان بە شێوەیەكی تاكتیكی لەیەكتری نزیك دەبونەوە پێشتر روسیا دەیویت هێزە توندڕەوەكان لە هەرێمێكی دیاری كراوی سوریادا كۆبكاتەوە ئەوەش دروست بوو ئەوەتا ئەمڕۆ لە ئیدلیب دەیبینین. 

ئێمە پێشتریش پێشبینیمان كردبوو هاوپەیمانێتی نێوان وڵاتان لە ئەستانە درێژ نەخایەنێت و قسەكانی ئەم دواییەی ئەردۆگانیش پەیامی ئەوەی تیادا دەبینرا كە هاوپەیمانی و رێكەوتنی توركیا و روسیا كۆتایی پێهاتووە لەبارەی سوریاوە، ئەو بانگەشانەی پێشتر بۆ دوورخستنەوەی ئەسەد هەبوو ئێٍستا كەمبون و نەماون ئەمەش نیشانەی دۆڕانی ئەردۆگانە و لەبەرامبەردا روسیا سەركەوت.