کرێکارێک لە شوێنی کارەکەی ٦ هەزار دۆلار دەدزێت


وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە بڕی شەش هەزار دۆلاری لە سەموونخانەیەک دزیوە لە کاتی کارکردن لەو شوێنەدا.

ژیان _گەرمیان: عەلی جەمال قەدوری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ دوای ئاگادارکردنەوەیان لە حاڵەتێکی دزیکردن لە نێو سەموونخانەیەکی بازاڕی قەزای کەلار، مەفرەزەکانی 104ی کەلار چوونە شوێنی حاڵەتەکە و گومانلێکراوێکیان دەستگیرکرد کە کرێکارە و لە هەمان سەموونخانە کار دەکات.

دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوە دانی بەوەداناوە، رۆژانە لە نێو دەخیلەی دوکانەکە پارەی بردووە، بەوتەی خۆی تاوەکو ئێستا شەش هەزار دۆلاری ئەمریکی لەو دوکانە بردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار دانیشتووی قەزای کەلارە و لە دایکبووی ١٩٩٩ لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤٤٦ بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.