بەهۆی نواندنی وەك نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا یوتوبەرێك سزا دەدرێت


یوتوبەرێكی رووسی بەهۆی ئەوەی لەكاتی دروستكردنی ڤیدیۆیەك ترسی دروستكردووە لەلای هاوڵاتیان سزایەكی توند دەدرێت كە پێشبینی دەكرێت ماوەی پێنج ساڵ زیندانی بێت. 

ژیان- مۆسكۆ: كارۆمات دژابۆرۆڤ، یوتوبەرێكی رووسیە، لە ناوشەمەندەفەرێكدا هەوڵدەدات ڤیدیۆیەك بەرهەم بهێنێ تكە خۆی وەك توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا نیشانداوە، بۆیە خەڵكێكی زۆر توشی ترس و بوون و لە شەمەندەفەرەكە هەوڵی دەربازكردنیانداوە و برینداری لێكەوتووەتەوە. 

ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێی هەناسەدانەوە دەگوازرێتەوە ئەو نواندنەشی یوتوبەرەكە كردویەتی بووەتە هۆی دوور كەوتنەوەی خەڵكی لێی و بە زووی هەوڵیانداوە لە شەمەندەفەرەكە داببەزن بەوهۆیەوە هەربۆیە پۆلیسی مۆسكۆ دەڵێت، لەبەر ئەوەی ئەو كەسە بووەتە هۆی پشێویی و برینداركردنی چەند كەسێك، لانی كەم پێنج ساڵ زیندانیی دەكرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەهۆی نزیكی جوگرافیای وڵاتی رووسیا لە چین كە ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەیە تاکوئێستا دوو حاڵەت تۆمار كراون، ئەو وڵاتە ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ رووبەڕبونەوەی ڤایرۆسەكە و بڕیاریشیداوە هاوكاری پزیشكی و خۆپارێزی رەوانەی چین بكات. 

رووداوەکە بە ڤیدیۆ