کۆمپانیای دانە گاز: ساڵی رابردوو ١٥٧ ملیۆن دۆلار قازانجمان هەبووە


کۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی دارایی ساڵی ٢٠١٩ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ١٥٧ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە و بە رێژەی لە سەدا ٥ ئاستی بەرهەمهێنان زیادیکردووە.

ژیان_ ئابووری: کۆمپانیای دانەگاز، راپۆرتی دارایی لەبارەی بەرهەمهێنان و قازانجەکانی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2019 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە بەڕێژەی لەسەدا ٥ زیادیکردووە و قازانجی ساڵی رابردووش 157 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە، هەرێمی کوردستان هاندەر بووە بۆ بەرزکردنەوەی داهات، چونکە  هەقدەستی کۆمپانیاکانی گرتووەتە ئەستۆی خۆی.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ٦٦ هەزار و ٢٠٠ بەرمیل بووە، بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکەش بەڕێژەی لەسەدا ٥ زیادیکردوە. 

سەبارەت بە کۆی گشتی داهاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی رابردوودا ئاماژەی بەوەشکردووە، ٤٩٥ ملیۆن دۆلار داهاتی دانەگاز بووە لە ساڵی رابردوو.