هۆنیا کەمال کلیپی (ئەو دڵەی من) بڵاودەکاتەوە


خانمە هونەرمەند، هۆنیا کەمال بەمزووانە بەرهەمێکی نوێ بەناوی "ئەو دڵەی من" بڵاودەکاتەوە.

ژیان_ سلێمانی: هۆنیا کەمال، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی ئینستاگرام، بەشێک لە کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەمزووانە تەواوی ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاودەکاتەوە.

 ئەفشین شوکری کاری میوزیک و ئەڕێنجمێنتی بۆ کردووە و رێباز رەئوف کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

هۆنیا کەمال، لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی کورد ئایدڵ، جگە لە کاری هونەری، کاری مۆدێلیش دەکات.