سڕبوونی دەست چییە؟


پسپۆڕیێکی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی رایدەگەیەنێت، سڕبوونی دەست روودەدات بەھۆی فشار و برینداربوونی ھەستە دەمارەکان لە قۆڵ و مەچەکدا.

ژیان_ سلێمانی: دکتۆر پشکۆ علي محمد، پسپۆڕیی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی باس لە سڕبوونی دەستەکان هۆکارەکەی دەکات و دەڵێت، بەزۆری لە خانماندا ھەیە بەھۆی ئەرکی زۆر و سکپڕی (کە ڕەنگە کاتی بێت).

بەشێوەیەکی گشتی ھۆکارەکان ئەمانەن:
١-زەبری دەرکی (شکاوی)و زۆر بەکارھێنانی دەست لەو ماوەیەدا کە فشار ئەخاتە سەر دەمارەکانی دەست و ئەبێتە ھۆی سڕبوونی.
٢-نەخۆشییەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمار بەتایبەت کێشەی بڕبڕەی مل.
٣-نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو (شەکرە و غودە) وە زۆر بەکارھێنانی ماددەی کھولی، نەخۆشی MS، نەخۆشی گورچیلەکان .
٤-ھەوکردنی دەمارەکان.
٥-زیانە لاوەکیەکانی ھەندێک لە دەرمانەکان وەکو دەرمانی کیمیایی و دەرمانی ڤایرۆسی.
٦-ھۆکارەکانی تری وەکو (کیسی گانگلیۆنی و ھەوکردنی بۆری خوێن) وەھەروەھا کەمی ڤایتامینەکان بەتایبەت (B12).