پوچینتۆ: حەزدەكەم لە خولی ئینگلیزی راهێنەرایەتی بكەم


راهێنەری پێشووی یانەی توتنهام رایدەگەیەنێت خواستیەتی كاری راهێنەرایەتی لە خولی ئینگلیزیدا بكات، ئەوەش بە قورس دەزانیت و كاری ئێستاشی ئاشكرا دەكات. 

ژیان- وەرزش: ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام رایگەیاند: گەر ڕاستگۆبم حەزدەكەم لە خولی نایابی ئینگلتەرا كاربكەم، دەزانم كارەكە قورس دەبێت، بەڵام دەبێت چاوەڕێ بكەین بزانین چی ڕوودەدات. 

دوای ئەوەی لە راهێنەرایەتی یانەی توتنهام دوور خرایەوە وتیشی: لە ئێستادا سەرقاڵی بیركردنەوەم لە شتە تایبەتیەكانی خۆم و ئامادەشم بۆ كاری ڕاهێنان، دڵنیاشم لەوەی ئەزموونی داهاتووم زۆر نایاب دەبێت.

ئەو بە پێویستی دەزانێت راهێنەران خۆیان لەگەڵ پڕوپاگەندەكان رابهێنن و قەبوڵی بكەن و بەشێوەیەكی سروشتی مامەڵەی لەگەڵ بكەن نەك رووبەڕوی كاردانەوە ببن.

ئەو راهێنەرە تەمەنی 47 ساڵە و راهێنەرایەتی هەریەكە لە یانەكانی ئیسپانیۆل و ساوسهامبتۆن و كۆتا یانەش یانەی تۆتنهام بوو كە لە شوێنی ئەو مۆرینۆ دیاری كرا بۆ راهێنەرایەتی یانەكە.