سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی روداوەكەی قامیشلۆ رونكردنەوە دەدەن


حكومەتی سوریا رایگەیاند دانیشتوانی گوندێك لە قامیشلۆ رووبەڕوی هێزەكانی هاوپەیمانان بونەتەوە و ئەو هێزانەش دەڵێن بۆ بەرگری كردن لەخۆمان وەڵاممان داونەتەوە. 

ژیان- سوریا: پێكدادان لە خاڵێكی سەر بە سوپای سووریا لە گوندی خەربەت حەمۆ لەنێوان دانیشتووانی ئەو گوندە و هێزەكانی ئەمریكا روویدا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایدەگەێنێت "لەلایەن كەسێكی نەناسراو تەقەكراوە و هاوپەیمانانیش بۆ بەرگریكردن لە خۆیان وەڵامیان داوەتەوە".  

لە ئاكامی ئەو شەڕەدا كەسێكی سیڤیل كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بووە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) رایگەیاند، چەكدارانی ئەو خاڵی پشكنینە سەر بە سوپای سووریان و دانیشووی ئەو گوندەن و هێزەكانی ئەمریكا روویدا دواتر خەڵكێكی زۆری سیڤیل گردبوونەوە، پاشان هێزەكانی ئەمریكا دەستیان كرد بە تەقەكردن لە ئاكامدا كەسێكی سیڤیل كوژراو یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەو رووداوە راگەیەندراوێكی بلاوكردەوە تیایدا دەڵێت "هێزەكانی هاوپەیمانان مانۆڕی خۆیان ئەنجامداوە كاتێك رووبەڕووی خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی سەر بە بەشار ئەسەد بوونەتەوە لە نزیك قامشلو".

هێزەكانی هاوپەیمانان باسی ئەوشەیانر كردووە ئەو هێزانەیان ئاگاداركردووەتەوە تا رووبەڕووبوونەوە روونەدات، بەڵام بە چەكی سووك لە لایەن كەسێكی نەناسراوەوە تەقەكراوە و هاوپەیمانانیش بۆ بەرگریكردن لە خۆیان وەڵامیان داوەتەوە، ئێٍتاش كۆتایی بەو ئاڵۆزیانە هێندراوە.