سوارێز پێش وادەی دیاریكراو دەگەڕێتەوە


هەرچەندە پێشتر وا راگەیەندرابوو كە لەم وەرزەدا یاری ناكاتەوە بەڵام پێشبینی دەكرێت لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی لەگەڵ یانەكەی بەشداری لە یارییەكان بكاتەوە پێش ئەوەی كۆتایی بەم وەرزە بێت.

ژیان- وەرزش: دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ئەژنۆی ڕاستی سوارێزدا بەرشەلۆنە رایگەیاند، هێرشبەرەكەی بۆ چوار مانگ دووردەكەوێتەوە، بە شێوەیەك تا كۆتایی ئەم وەرزە یاری لەگەڵ یانەكەی ناكاتەوە. 

سایتی گۆڵ ڕوونیكردووەتەوە، ڕێكردنی یاریزانەكە بە شێوەیەكی سروشتی، هیوای بە یانە كەتەلۆنیەكە بەخشیوە پێش وادەی پێشبینیكراوی خۆی بگەڕێتەوە بۆ یاریگاكان.
لویس سوارێز تەمەنی 34ساڵە و لە ساڵی 2014لە یانەی لیڤەرپوڵەوە رویو لە یانەی بەرشەلۆنە كردووە و بە یەكێك لەگۆڵكارەكانی یانەكەی هەژمار دەكرێت.