ئەحمەد خەلیل نوێترین کلیپی خۆی بڵاوکردەوە


ئەحمەد خەلیل، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "وەڵا" لە چەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

ژیان _هونەری: ئەحمەد خەلیل، گۆرانی (وەڵا)ی لە چەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە، تێکستی گۆرانییەکە نووسینی خۆیەتی، کاری میوزیک و ئەرێنجمێنت و میکس و ماسترینگی لە لایەن ئاریۆسەوە بۆ ئەنجامدراوە، بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە. 

ئەحمەد خەلیل خەڵکی سلێمانییە، ساڵی 1983 لەدایکبووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانییە، گۆرانی و کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیە.