حەكیم زیاش رووی لە چێڵسی كرد


یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ حەكیم زیاشی یاریزانی یانەی ئەیاكسی هۆڵەندیدا ئیمزاكرد، بەڵام لەكۆتایی ورز ئەو یاریانە دەگوازێتەوە. 

ژیان- وەرزش: ئەیاكس ئەمستەردام لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەگەڵ چێڵسی گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر گواستنەوەی حەكیم زیاشی مەغریبی بۆ یانە ئینگلیزیەكە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا.

ئەو یانەی بڕی گرێبەستەكەی ئاشكرا كردووە كە 40ملیۆن یۆرۆیە، لەوانەیە بە گۆڕانكارییەكانەوە بگاتە 44ملیۆن یۆرۆ، بێ ئەوەی ئاماژە بە ماوەی گرێبەستەكە بكات.

ئەو یاریزانە لە ساڵی 2016وە لەگەڵ ئەیاكس یاری دەكات و  لە كاتێكدا پێشتر لە دوو یانیە هۆڵەندی تر یاری كردبوو.