هەوڵەكانی نیۆكردنەوەی گرێبەستی میسی وەستێندراوە


یانەی بەرشەلۆنە لە هەوڵدایە گرێبەستی لیۆنێل نوێ بكاتەوە بۆ ئەوەی تا ماوەی 3 ساڵی تر لە یانەكە بمێنێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە تاكوئێٍستا رەتیدەكاتەوە و لە كۆتایی ساڵی 2019وە هیچ باسێك لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەشی نەكراوە. 

ژیان- وەرزش: گرێبەستی ئێستای میسی تا كۆتایی وەرزی 2021 و بۆ رۆشتنیشی مافی هەیە بە مەرجێك پێش مانگێك یانەكەی ئاگادار بكاتەوە بەڵام یانەكە لە هەوڵدایە گرێبەستی ئەو یاریزانە بگەیەنێتە ساڵی 2023 .

ڕۆژنامەی مۆندۆی كەتەلۆنی ئاشكرایكردووە، دانوساندنەكانی نێوان میسی و كارگێڕی بەرشەلۆنە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیان هیچ هەنگاوێكی نوێی بەخۆیەوە نەبینیوە لە كانونی یەكەمی ڕابردووەوە بێ دەنگی لێكراوە. 

لە دوایین دانوساندندا بارتۆمیۆی سەرۆكی بەرشەلۆنە بە باوكی میسی وتووە دەیانەوێت گرێبەستەكە تا 2023 نوێ بكەنەوە بەڵام هیچ وەڵامێكی وەرنەگرتووە.