ئاراس شێخ جەنگی: شێخ حەعفەر لەگەڵ ئێرانیەكان كۆبووەتەوە و زوو زوو دەیانبینێت


ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی وەڵامی لێدوانێکی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەداتەوە، دەڵێت:" خیانەتكار، ئەوكەسەیە، لە حزبێكدا كاربكات و لە ژێرەوە كار بۆ حیزبێكی ترو دەزگای سیخوری حزبێكیتر بكات".

 ژیان_سلێمانی: شێخ حەعفەر موستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەچاوپێكەوتنێكیدا لە دەنگی ئەمریكا تۆمەتی ئاڕاستەی سەركردایەتی یەكێتی كردبوو.
دەربارەی لێدوانەكەی جەعفەر شێخ موستەفا  ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند " باوەرناكەم شێخ جەعفەر قسەی وابكات ، بەڵام ئەگەر قسەی وایكردبێت دیارە ئاراستەكراوە لەلایەن دەزگایەكی سیخوریی لایەنێكی ترەوە".

ئاراس شێخ جەنگی  سەبارەت بە خیانەتیش رایگەیاند "خیانەتكار ئەوكەسەیە خۆی لەحیزبێكدا كاربكات و لە ژێرەوە كار بۆ حزبێكی ترو دەزگای سیخوری حزبێكیتر بكات."
ئاراس شێخ جەنگی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"یەكێتیی  ئێستا كۆنگرەی خۆی بەستوە و خۆی پاككردۆتەوە لەوكەسانەی، گومانیان لەسەربووە سیخوری بۆ لایەنێكی تر دەكەن".

دەربارەی كوبونەوەی یەكێتی و ئێران،  ئاراس شێخ جەنگی  دەڵێت" لە رۆژانی رابردوو شێخ جەعفەر دانیشتنی هەبووە لەگەڵ ئیرانیەكان لە هەولێر و بەشداری لەیادی دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی و ئاهەنگی سەركەوتنی شۆرشی ئیران كردووە، كێكی یادەكەی بڕیوە". زوو زووش دەیانبینێت.