لە دهۆک خوشک و برایەک سووتان


بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، شەوی رابردوو بە هۆی شۆرتی کارەباوە لە گوندێکی قەزای سێمێل خوشک و برایەک سووتان و گیانیانلەدەستدا.

ژیان _ دهۆک: بەرگری شارستانی دهۆک بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەوی رابردوو بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و سووتا، بە هۆیەوە خوشک و برایەکی ئاوارەی ئێزدی لە گوندێکی سنوری قەزای سێمڵ سووتان بەو هۆیەوە و گیانیانلەدەستدا.

دەشڵێت، منداڵەکان تەمەنیان لە نێوان سێ ساڵ و یەک ساڵ بووە، تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەری دهۆک کراون.