تورکیا : ٦٣ سەربازی سوریامان کوشتووە


 لە تۆڵەی کوشتنی سەربازەکانیان لە ئیدلیب، تورکیا كوژرانی 63 سه‌ربازی سوریای راگه‌یاند.

ژیان _ سوریا: وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگەیاند، لە تۆڵەی هێرشەکانی بارەگاکانیان لە ئیدلیب، 63 چه‌كداری ئه‌و وڵاته‌یان كوشتووە.

پێشتر، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكکۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو، لە تۆڵەی کووشتنی سەربازەکانیان لە ئیدلیب گورزی کووشندە لە سوپای سوریا دەدەن.

هەفتەی رابردوو له‌ باكووری خۆرئاوای سوریا، له‌ئاكامی دوو هێرشی سوپای سوریادا 13سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ كوژران.