کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممە  ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت.

ژیان _ سلێمانی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت هاوکات سبەینێ هەینی ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بە پێی پێشبینییەکان لە هەولێر بەزرترین پلەی گەرما ١٢ پلە و سبەینێ ١٤ پلە دەبێت، ئەمڕۆ لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما ٩ پلە و سبەینێ ١٣ پلە دەبێت، هاوكات لە دهۆك بەرزترین پلەكانی گەرما ٧ پلە و سبەینێ ٩ پلە دەبێت، لە كەركوك بەرزترین پلەكانی گەرما ١٤ پلە، سبەینێ ١٦ پلە دەبێت.