پەرلەمانتارێکی عێراق: کورد دەستبەرداری وەزارەتی دارایی نابێت


ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، شیعەکان بۆ حکومەتی نوێی عێراق سازشیان لەسەر بەشێک لە داواکارییەکانیان کردووە، بەڵام کورد و سوننەکان سازشیان نەکردووە.

ژیان _ سلێمانی: ئه‌حمه‌د كینانی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، كورد سووره‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، شیعەکان بۆ حکومەتی نوێی عێراق سازشیان لەسەر بەشێک لە داواکارییەکانیان کردووە، بەڵام کورد و سوننەکان سازشیان نەکردووە.

ئەو پەرلەمانتارە، دەشڵێت، ئەگەر محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی،داواکارییەکانی کورد و سوننە رەتبکاتەوە، متمانه‌ به‌خشین به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دواده‌كه‌وێت.