ڤیدیۆ.. هێلیکۆپتەرێکی سوپای سوریا خرایە خوارەوە


گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا تێکشکاندنی هێلیکۆپتەرێکی سوریایان راگەیاند کە چوار سەرنشینی تێدابوو.

ژیان _ سوریا: ئاژانسی سانای سوریا بڵاویكردەوه‌، ئەمڕۆ هەینی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ هێلیكۆپته‌رێكی جه‌نگیی سوریا له‌ لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی بەرەی نوسرە له‌ سنوری حه‌له‌ب خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا چوار كه‌س كه‌ سه‌رنشینی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ بوون گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

ئەمە دووەم هێلیکۆپتەرە لەو ناوچەیەدا لە ماوەی سێ رۆژدا بکەوێتە خوارەوە، ئەمڕۆ هەینی، روانگه‌ی سوریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا لە گوندێکی  حه‌له‌بی رۆژئاوای سوریا، حه‌وت هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و زیاتر له‌ 18 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.