محەمەد حەلبوسی نامەیەكی تایبەت بۆ هاوسەرۆكەكانی یەكێتی دەنێرێت


سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە نامەیەكی تایبەتی پیرۆزبایی لەهاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنیان و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازێت. 

ژیان- سلێمانی: لە نامەیەكی تایبەتدا، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی موتەقتم، كە هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشە، پیرۆزیایی لە هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنیان بە هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان. 

لەو نامە تایبەتەدا حەلبوسی دەشڵێت، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی جەماوەر و سەركردەكانی یەكێتی دەكەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی حزبەكە كە حزب و دامەزراوەی فەخامەتی كۆچكردوو مام جەلالە.  

ئەو پیرۆزباییەش دوای ئەوەهات ئێوارەی دوێنێ بە زۆرینەی دەنگی سەركردایەتی یەكێتی هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی وبافڵ تاڵەبانی كرانە هاوسەرۆكی حزبەكە.