حزبی شیوعی پیرۆزبایی لە هاوسەرۆکەکانی یەکێتی دەکات


حزبی شیوعی کوردستان پیرۆزبایی لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی دەکات بە هۆی هەڵبژاردنیان بە هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەشڵێت" بەردەوامدەبین لە پەیوەندییە دۆستانەکەمان".

ژیان _ سلێمانی: حزبی شیوعی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات و دەڵێت، بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایتان پێشکەشدەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەردوو هاوسەرۆک و تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دەخوازین، لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا، بۆ گەشە و پێشکەوتنی یەکێتی.

لە بەیاننامەکەشدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان پەیوەندییەکی دۆستانە و هاوخەباتی مێژوویمان لە رابردوودا هەبووە بەردەوامدەبین لەو پەیوەندییە دۆستانەیە، کە بناغەکەی تێکۆشانی هاوبەشمانە بۆ ئامانجە رەواکانی گەلەکەمان و پاراستن و گەشەپێدانی دیموکراسی و ئازادییە سیاسییەکان و چارەسەری گرفتەکانی خەڵکی کوردستان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.